ماتا: یارییەكەمان بەرامبەر ناپۆلی وەك یاری كۆتایی وایە
ماتا لە لێدوانی بۆ ماڵپەری چێڵسی گوتی یارییەكەی رۆژی چوارشەمە دژی ناپۆلی وەك یاری كۆتایی وایە بۆ ئێمە و دەبێ لانی كەم 2-0 ببەینەوە، پێم وایە ئێمە توانای ئەوەمان هەیە ئەو كارە بكەین و دڵنیام لەوەی لە دۆخێكی زۆر باشدا دەبین بە رێژەی سەد لە سەد و بەوەش دەگەینە قۆناخی داهاتوو.
ماتا كە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كرد و لە یاری چووندا تاكە گۆڵی یانەكەی تۆمار كرد لە ناپۆلی گوتی هیچ شتێك ئەستەم نییە و ئێمە بە هەموو توانای خۆمانەوە فشار لەسەر ناپۆلی دروست دەكەین.
هەروەها گوتی دەزانین كە ناپۆلی ركابەرێكی بەهێزە و هێرشبەری بە توانای هەیە، بەڵام دەبێ ئێمە وریا بین.