ماتا: یارییەكەمان بەرامبەر ناپۆلی وەك یاری كۆتایی وایە

ماتا: یارییەكەمان بەرامبەر ناپۆلی وەك یاری كۆتایی وایە
خوان ماتای یاریزانی یانەی چێڵسی ئینگلیزی گوتی یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەك یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە وایە بۆ ئێمە.
ماتا لە لێدوانی بۆ ماڵپەری چێڵسی گوتی یارییەكەی رۆژی چوارشەمە دژی ناپۆلی وەك یاری كۆتایی وایە بۆ ئێمە و دەبێ لانی كەم 2-0 ببەینەوە، پێم وایە ئێمە توانای ئەوەمان هەیە ئەو كارە بكەین و دڵنیام لەوەی لە دۆخێكی زۆر باشدا دەبین بە رێژەی سەد لە سەد و بەوەش دەگەینە قۆناخی داهاتوو.
ماتا كە هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی چێڵسییەوە كرد و لە یاری چووندا تاكە گۆڵی یانەكەی تۆمار كرد لە ناپۆلی گوتی هیچ شتێك ئەستەم نییە و ئێمە بە هەموو توانای خۆمانەوە فشار لەسەر ناپۆلی دروست دەكەین.
هەروەها گوتی دەزانین كە ناپۆلی ركابەرێكی بەهێزە و هێرشبەری بە توانای هەیە، بەڵام دەبێ ئێمە وریا بین.
Top