میسی: گواردیۆلا لە من گرنگترە بۆ بەرشەلۆنە

میسی: گواردیۆلا لە من گرنگترە بۆ بەرشەلۆنە
لیۆنێل میسی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی ریال مەدرید و بەرشەلۆنە فشاری زۆریان لەسەر ناوبژیوانان دروست كردووە.
هەروەها گوتی ئەوە كاتێك روودەدات كە قسە لەسەر ناوبژیوانان دەكرێت بە بۆنە و بێ بۆنە.
هەروەها گوتی سرووشتی كاری ناوبژیوانان قورسە، بەڵام فشاری بەردەوامی بەرشەلۆنە و ریال مەدرید لەسەر ئەوان كارەكانی ئەوانی قورستر كردووە.
لەبارەی ئەگەری رۆیشتنی گواردیۆلاوە میسی گوتی زۆر زەحمەتە دوای رۆیشتنی گواردیۆلا جێگرەوەیەكی گونجاو بۆ ئەو بدۆزرێتەوە.
هەروەها گوتی بەرشەلۆنە چوار ساڵە بەو شێوەیە یاری دەكات بەهۆی گواردیۆلاوە، لەبەرئەوە پێم وایە ئەو لە من گرنگترە بۆ بەرشەلۆنە و داهاتووی یانەكە.
Top