جیرارد بەرپرسیاریەتی دابەزینی ئاستی لیڤەرپوول دەخاتە ئەستۆی یاریزانانی تیپەكەی

جیرارد بەرپرسیاریەتی دابەزینی ئاستی لیڤەرپوول دەخاتە ئەستۆی یاریزانانی تیپەكەی
ستیڤن جیراردی كاپتنی یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی گوتی یاریزانانی یانەی لیڤەرپوول پێویستە بەرپرسیاریەتی سەرشانیان هەڵبگرن دوای ئەوەی تیپەكە رووبەڕووی 3 دۆڕانی لەسەر یەك هات و لە سەركەوتن بۆ خولە ئەوروپییەكان دوور كەوتەوە.
لە لێدوانی بۆ رۆژنامەكان جیرارد گوتی نابێ تیپێكی وەك لیڤەرپوول لەو شوێنەدا بێت كە ئێستا تێیدایە و پێویستە یاریزانەكان بەرپرسیاریەتی خۆیان هەڵبگرن.
هەروەها گوتی پێویستە لەسەرمان زیاتر سووربین و پەرچەكرداری خێرامان هەبێت، هەروەها روونی كردەوە كە هەمووان هەست بە بێزاری دەكەن بەهۆی ئەنجامەكانی لیڤەرپوولەوە و ویستی ئەوەیان هەیە جارێكی تر بەهۆی بردنەوەوە زەردەخەنە بخەنەوە سەر لێویان.
لیڤەرپوول ئێستا بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزی دێت.
Top