جیرارد بەرپرسیاریەتی دابەزینی ئاستی لیڤەرپوول دەخاتە ئەستۆی یاریزانانی تیپەكەی
لە لێدوانی بۆ رۆژنامەكان جیرارد گوتی نابێ تیپێكی وەك لیڤەرپوول لەو شوێنەدا بێت كە ئێستا تێیدایە و پێویستە یاریزانەكان بەرپرسیاریەتی خۆیان هەڵبگرن.
هەروەها گوتی پێویستە لەسەرمان زیاتر سووربین و پەرچەكرداری خێرامان هەبێت، هەروەها روونی كردەوە كە هەمووان هەست بە بێزاری دەكەن بەهۆی ئەنجامەكانی لیڤەرپوولەوە و ویستی ئەوەیان هەیە جارێكی تر بەهۆی بردنەوەوە زەردەخەنە بخەنەوە سەر لێویان.
لیڤەرپوول ئێستا بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزی دێت.