ریدناپ: هازاردمان دەوێ و مانچستەر ركابەری سەرەكیمانە
رۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی ئاشكرای كرد چەندین یانە پەیوەندییان بە یانەی لیلەوە كردووە و بە رەسمی داوای كڕینی هازاردیان كردووە لە هاوینی داهاتوودا.
هاری ریدناپ لە لێدوانی بۆ رۆژنامە فەرەنسییەكە گوتی سەرۆكی یانەی تۆتنهام دەیەوێ بەهرەمەندێكی وەك ئیدین هازارد بێنێتە ریزەكانی یانەكەوە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا.
هەروەها گوتی چەندین جار سەرۆكی یانەكەمم لە شاری مارسیلیای فەرەنسی بینیوە و دواتر بینیم لە یاری كۆتایی وەرزی رابردووی جامی فەرەنسا ئامادەبوو ویستی خۆی ئاشكرا كرد بۆ كڕینی ئەو بەهرەمەندە.
راهێنەری تۆتنهام گوتی نەمدەزانی مان یونایتد و مان ستی بە هەمان شێوە هەوڵی كڕینی هازارد دەدەن و دەیانەوێ گرێبەستی لەگەڵدا بكەن، ئەو كارەی ئەوان كڕینی ئەو یاریزانەی لە ئێمە قورس كردووە.