مۆراتی لە هاندەرانی ئینتەر دەپرسێ: بڕۆم یان بمێنمەوە؟

مۆراتی لە هاندەرانی ئینتەر دەپرسێ: بڕۆم یان بمێنمەوە؟
ماسیمۆ مۆراتی سەرۆكی یانەی ئینتەر میلانی ئێتاڵی سەرسڕمانی خۆی لە ژمارەی زۆری رەخنە و گلەییەكانی هاندەرانی یانەكەی دەربڕی كە لە ماوەی رابردوودا رووبەڕووی تیپەكەی دەكەنەوە و گوتی من دەزانم ئەنجامەكانی تیپەكە باش نییە، بەڵام بەم هەموو رەخنەیە سەرم سڕماوە.
بەر لەوەی باسی رەخنەكانی هاندەران بكات، مۆراتی پرسیاری ئاراستەی جەماوەری یانەكە كرد و گوتی دەبێ بەر لە هەر شتێك بزانم هاندەرانی یانەكە چی دەڵێن، ئایا بڕۆم یان بمێنمەوە.
لەبارەی رەخنە زۆرەكانی سەر تیپەكەیەوە مۆراتی گوتی من سەرم سڕماوە بە زۆریی ژمارەی ئەو رەخنانەی رۆژنامەكان و جەماوەر ئاراستەی تیپەكەی دەكەن و رووبەڕووی منی دەكەنەوە، هەرچەندە ئەوە شتێكی ئاساییە، بەڵام هەموومان دەزانین كە ئینتەر ئەو یانەیەیە كە زۆرترین جەماوەر دژیەتی و رۆژێك لە رۆژان رۆژنامەكانی ئیتاڵیا پشتگیری یانەكەیان نەكردووە.
Top