سوارێز: رێگر نیم لە پەیوەندیكردن بە پاریس سانجێرمانەوە
پێشتر دیگۆ لۆگانۆی بەرگریكەری یانە فەرەنسییەكە ئاشكرای كردبوو كە هەوڵ دەدات سوارێز كە لە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای بەیەكەوەن پەلكێشی ریزەكانی پاریس سانجێرمان بكات.
سوارێز لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی كەناڵ پڵەس لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەی بەوەی ئایا دەچیتە یانەی پاریس سانجێرمان؟ سوارێز لە وەڵامدا گوتی پاریس سانجێرمانیش وەك هەر یانەیەكی تری گەورەیە، رێگر نیم لەوەی پەیوەندی پێوە بكەم.
سوارێز بەپێی ئەو سەرچاوانەی لەنزیك ئەو لێدوانیان بۆ رۆژنامەكانی ئینگلتەرا داوە، لە دوای باش نەبوونی ئاستی یانەی لیڤەرپوول لە وەرزی ئەمساڵدا و دووركەوتنەوەی لە یانەكانی پێشەنگی خولەكە، بیر لە رۆیشتن لە یانەی لیڤەرپوول دەكاتەوە.