گواردیۆلا: ناتوانم بیهێنمە بەرچاوی خۆم بە 13 خاڵ لە دوای ریال مەدریدەوە بین
گواردیۆلا پەسنی تواناكانی یاریزانەكانی كرد وێڕای خراپیی زەوی یاریگای یارییەكە.
گواردیۆلا گوتی ناتوانم بیر لەوە بكەمەوە ئەگەر ئێمە یارییەكی تر بدۆڕێنین و ریال مەدرید بە 13 خاڵ لە پێشمانەوە بێت دۆخەكە چۆن دەبێت.
گواردیۆلا لەلایەكی ترەوە باسی لە تیروپشكی قۆناخی هەشتی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كرد و هیوای خواست تیپەكەی رووبەڕووی تیپە گەورەكان نەبێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش ناوی یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی هێنا.
پیپ گوتی رووبەڕووبوونەوەی ئەوە تیپەی لە پاڵەوانیەتیییەكەدا دەكەوێتە بەرامبەرمان پەیوەندی بە ویست و خۆزگەی ئێمەوە نییە، بەڵام شتێكی باش دەبێت ئەگەر نەكەوینە بەر تیپێكی گەورەی وەك میلانی ئیتاڵی.