فێرگسۆن: چارەنووسی نازناوی خولی ئینگلیزی بە قاچەكانی روونییەوە پەیوەستە

فێرگسۆن: چارەنووسی نازناوی خولی ئینگلیزی بە قاچەكانی روونییەوە پەیوەستە
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بردنەوەی تیپەكەی و سەركەوتنەوەی بۆ پێشەنگی خولی ئینگلیزی بۆ بەرداوامبوونی واین روونی لەسەر گۆڵ تۆماركردن گێڕایەوە.
فێرگسۆن لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا گوتی ئەگەر روونی بتوانێ 40 گۆڵ تۆمار بكات، ئەو كات دۆخەكە بە تەواوی دەگۆڕێت.
مانچستەر یونایتد توانی پێشەنگی خولی ئینگلیزی لە مان ستی وەربگرێتەوە دوای ئەوەی توانی لە ویست برۆمیچ بباتەوە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر و ستیش بە سوانزی دۆڕان بە گۆڵێكی بێبەرامبەر.
فێرگسۆن گوتی دۆڕانی ستی لە بەرژەوەندی ئێمە بوو، پێشبینیم نەدەكرد ئەوە رووبدات، بەڵام ئەوە پێشەنگی بە ئێمە بەخشییەوە و گوتی من زۆر دڵخۆشم بەوەی روویدا و جیاوازی خاڵەكانمان بەر لە چەند هەفتەیەك لەگەڵ ستی 7 خاڵ بوو.
Top