یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ ئێستا به‌رنامه‌ى هێنانى یاریزانى نیه‌ بۆخولى عێراقى

یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌ ئێستا به‌رنامه‌ى هێنانى یاریزانى نیه‌ بۆخولى عێراقى
گولاَن : كارزان كانه‌بى

دواى ئه‌وه‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بریارى دا به‌شدارى یارییه‌كانى خولى نایابى عێراقى بكات له‌ كۆمه‌له‌ى باكورو كوردستان به‌شدارى یارییه‌كان بكات. له‌ ئێستاشدا یانه‌كه‌ به‌شداره‌و ئاستى تیپه‌كه‌ش زۆر باشه‌ له‌ سه‌ره‌تایه‌ وچه‌ند سه‌ركه‌وتنێكى به‌ده‌ست هێناوه‌ له‌ باره‌ى هێنانى یاریزانانیش بۆئه‌وه‌ى تیپه‌كه‌ بگاته‌وه‌ خولى بژارده‌ى عێراقى مه‌حمودئه‌حمه‌دجێگرى سه‌رۆكى یانه‌ى وه‌رزشى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى له‌م باره‌یه‌وه‌ بۆفایلى وه‌رزشى گولاَن گوتى "له‌ ئێستادا ئێمه‌ سه‌یرى یارییه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین له‌ خوله‌كه‌ بزانین له‌م قۆناغه‌ ئاستى یانه‌كه‌مان چۆن ده‌بىَ ئایا به‌سه‌ر ده‌كه‌ین بۆ قۆناغى دووه‌مى خوله‌كه‌ یاخود ئاستى تیپه‌كه‌مان له‌و ئاسته‌ نابێت سه‌ربكه‌وین ، هه‌ر چه‌نده‌ زۆر متمانه‌مان به‌ یاریزانان هه‌یه‌ كه‌ تیپكه‌مان بگه‌ینه‌ قۆناغى دووه‌مى خولى نایابى عێراقى به‌لاَم ئه‌گه‌ر تیپه‌كه‌مان سه‌ركه‌وت بۆقۆناغى داهاتوو به‌ ته‌ئكید ژماره‌یه‌ك یاریزانى به‌توانا ده‌هێنینه‌ ریزى یانه‌كه‌مان بۆئه‌وه‌ى بگه‌ینه‌ ریزى پله‌ نایابه‌كانى عێراقى سه‌یرى تیپه‌كه‌شمان ده‌كه‌ین بزانین له‌ قۆناغى دووه‌م ئاستى تیپه‌كان چۆنن ئه‌وكات بریارى كۆتایمان ده‌بێت كه‌ كام له‌ یاریزانان ده‌هێنین و ناوى ئه‌و یاریزانانه‌ش ئاشكرا ده‌كه‌ین گوتیشى هیواى ئێمه‌ له‌ ئێستادا گه‌یشته‌ به‌ ریزى یانه‌ بژارده‌كانى عێراقى چونكه‌ پارِساڵ ئاستمان له‌ خوله‌كه‌ زۆر باش بوو به‌لاَم نه‌مانتوانى بمێنینه‌وه‌ له‌ خوله‌كه‌ گوتیشى هیچ كێشه‌و گرفتێكمان نیه‌ له‌ خولى عێراق و كوردستان متمانه‌ى خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه‌ بۆگه‌یشتن بۆخولى بژارده‌ى عێراقى.
Top