له‌ خولى تازه‌ پێگه‌یشتوانى كوردستان، كه‌ركووك گۆڵبارانى ئاراراتى كرد

له‌ خولى  تازه‌ پێگه‌یشتوانى كوردستان، كه‌ركووك گۆڵبارانى ئاراراتى كرد
پیرمام: كارزان كانه‌بى

له‌میانى یارییه‌كانى خولى تازه‌ پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى كوردستان ، یانه‌ى كه‌ركووك له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاى خۆى سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى به‌ده‌ستهێنا.

له‌سه‌ر یاریگاى دووه‌مى یانه‌ى ئارارات له‌ هاوینه‌ هه‌وارى پیرمام له‌میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى یازده‌ى خوله‌ى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى كوردستان یانه‌ى ئارارات له‌سه‌ر یاریگاى خۆى میواندارى یانه‌ى كه‌ركووكى كرد، له‌ گێمى یه‌كه‌مى یارییه‌كه‌ له‌گه‌ل ده‌ستپێكى یارییه‌كه‌ یاریزانانى یانه‌ى كه‌ركووك ده‌ستیان كرد به‌ هێرشكردنه‌ سه‌رگۆڵى تیپى یانه‌ى ئارارات له‌م ناوه‌شدا یاریزانانى یانه‌ى كه‌ركووك توانیان له‌ خوله‌كى 14ى یارییه‌كه‌ عه‌لى عه‌باس یانه‌ى كه‌ركووكى پێشخست،دوای ئه‌م گۆله‌ش هێرشه‌كانى كه‌ركوك به‌رده‌وام بووله‌ خوله‌كى 16هه‌مان یاریزان گۆڵى دووه‌مى خۆى و یانه‌كه‌ى تۆماركرد،له‌ خوله‌كى 20ى یارییه‌كه‌ هه‌ورازمحه‌مه‌د توانى گۆڵى سىَ یه‌م بۆیانه‌ى كه‌ركووك تۆماركرد،له‌ خوله‌كه‌كانى 22و25عه‌لى عه‌باس دووگۆڵى یه‌ك له‌دواى یه‌كی بۆیانه‌ى كه‌ركوك كرد ،له‌ خوله‌كى 33ى یارییه‌كه‌ حوسێن نه‌جمه‌دین گۆلى یه‌كه‌مى یانه‌ى ئاراراتى تۆماركرد ئه‌م گێمه‌ له‌به‌ر ژه‌وه‌ندى یانه‌ى كه‌ركوك به‌ كۆتایى هات به‌ ئه‌نجامى (5-1)گۆڵ، له‌ گێمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ رِاهێنه‌رانى هه‌ردوو یانه‌ چه‌ندین گۆرِانكاریان له‌ ریزى یانه‌كه‌ ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى گۆرینى ئه‌نجامى یارییه‌كه‌ له‌ما نوه‌شدا له‌ خوله‌كى 53ى یارییه‌كه‌ نه‌جمه‌دین محه‌مه‌د گۆڵى دووه‌مى یانه‌ى ئاراراتى تۆماركرد ،له‌ خوله‌كه‌كانى 57،65،72یاریزانانى كه‌ركووك سىَ گۆلیان تۆماركرد له‌ رێگاى یاریزانان عه‌لى عه‌باس گۆلێك وسالارحوسێن دووگۆل سه‌ر ئه‌نجامیش یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى (8-2)گۆڵ بۆبه‌رژه‌وه‌ندى یانه‌ى كه‌ركووك به‌ كۆتایى هات .یاریزانى یانه‌ى عه‌لى عه‌باس به‌ تۆماركردنى پێنج گۆڵ توانى سوپه‌رسوپه‌ر هه‌تریك تۆماربكات، یارییه‌كه‌ش به‌سه‌ركه‌وتوویى له‌لایه‌ن ناوبژیوان ساسان عومه‌ر به‌رێوه‌ چوو.
Top