به‌كۆتاهاتنى خولێكى تۆپى پێ له‌ شارۆچكه‌ى سفه‌یه‌، كە به‌بۆنه‌ى ساڵیادى هه‌ڵكردنى ئالاَى كوردستان كرابۆوە

به‌كۆتاهاتنى خولێكى تۆپى پێ له‌ شارۆچكه‌ى سفه‌یه‌، كە به‌بۆنه‌ى ساڵیادى هه‌ڵكردنى ئالاَى كوردستان كرابۆوە
گولاَن : كارزان كانه‌بى

به‌ بۆنه‌ى شه‌ست و شه‌شه‌مین ساڵرِۆژى هه‌ڵكردنى ئالاَى كوردستان و وه‌كو گوزارشت كردن له‌ پیرۆز راگرتنى ئالاَ له‌ژێر چاودێرى مامۆستا به‌كر كه‌ریم حه‌سه‌ن خولێكى تۆپى پێ له‌شارۆچكه‌ى سفه‌یه‌ بۆ قوتابخانه‌كانى ئه‌وىَ به‌رِێوه‌چوو، ئه‌مه‌و به‌ ئاماده‌بوونى حه‌كیم كانه‌بی به‌رپرسی به‌شی وه‌رزشی و دیده‌وانى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات و ژماره‌ى به‌رچاوى مامۆستا و قوتابیان دوا یارى به‌ جۆش و خرۆش له‌ یاریگاى چیمه‌نى ده‌ستكرد له‌نێوان قوتابخانه‌ى چراخانى بنه‌رِه‌تى و قوتابخانه‌ى كاكه‌یى بنه‌رِه‌تى به‌رِێوه‌چوو له‌ ئه‌نجامیشدا قوتابخانه‌ى چراخان توانیان به‌ (6) گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ (1) گۆڵ سه‌ركه‌ون. پاش ته‌واو بوونى یارییه‌كه‌ له‌ رێورِه‌سمێكدا جام و میدالیا به‌سه‌ر یاریزاناندا دابه‌ش كرا و گرووپى هه‌ڵگرانى ئالاَش كه‌ به‌ درێژایى ماوه‌ى یارییه‌كه‌دا ئالاَ به‌ده‌ستیانه‌وه‌ ده‌شه‌كایه‌وه‌ له‌لایه‌ن مامۆستا شێرزاد ئیسماعیل كاكه‌یى به‌ به‌خشینى میدالیا خه‌لاَت كران.
Top