بەرازیل دەیەوێ رێگە لە چوونە دەرەوەی یاریزانەكانی بگرێت

بەرازیل دەیەوێ رێگە لە چوونە دەرەوەی یاریزانەكانی بگرێت
ئەلدۆ ریبیلۆی وەزیری وەرزشی بەرازیل ئاشكرای كرد حكوومەتی وڵاتەكەی بەنیازە رێوشوێنی توند بگرێتە بەر بۆ رێگرتن لە فێرگەكانی تۆپی پێ لە ناردنە دەرەوەی یاریزانە گەنج و بەهرەمەندەكان بۆ هەموو خولەكانی جیهان.
ریبیلۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا لە ریۆ دی جانیرۆ روونی كردەوە ریگە نادات منداڵانی كەم تەمەن لەو بازرگانییەدا بەكاربهێنرێن و لە هەمان كاتدا رەخنەی لە سیاسەتی فێرگەكانی تۆپی پێی ئەوروپی گرت كە لە بەرازیلدا هەن و هەوڵی بردنی منداڵانی بەهرەمەندی كەم تەمەن دەدەن بە پێدانی پارە بە ماڵباتەكانیان لە پێناو گواستنەوەیان بۆ وڵاتانی ئەوروپا و ئەوەش پێچەوانەی یاساكانی ئەو وڵاتە لاتینییەیە.
بەپێی یاسایەك لە بەرازیل كە بە یاسای پیلێ ناسراوە و لە ساڵی 2001 دەرچووە، رێگە بە یانەكان دەدرێ گرێبەست لەگەڵ منداڵاندا بكرێت كاتێك تەمەنیان گەیشتە سەرووی 18 ساڵ.
حكوومەتی بەرازیلی لە ماوەی رابردوودا یاسایەكی نوێی رەتكردەوە كە رێگە دەدات یانەكان گرێبەست لەگەڵ منداڵانی تەمەن 16ساڵدا بكەن و لە هەمان كاتدا رێوشوێنی لێپرسینەوە لە گرێبەستی خوار ئەو تەمەنە توندتر دەكات.
Top