زێدان: مۆرینۆ پابەندی گرێبەستەكەی دەبێت لەگەڵ ریال مەدرید

زێدان: مۆرینۆ پابەندی گرێبەستەكەی دەبێت لەگەڵ ریال مەدرید
زینەدین زێدانی ئەفسانەی تۆپی پێی فەرەنسی و راوێژكاری سەرۆكی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی گوتی جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدرید پابەند بەو گرێبەستەی لەگەڵ یانەكەدا كردوویەتی و هێشتا 2 ساڵ و نیوی ماوە.
لێدوانەكانی زیزۆ دوای ئەو دەنگۆ زۆرانە دێت كە باس لەوە دەكەن لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا مۆرینۆ ریزی ریال مەدرید جێدەهێڵێت.
زێدان گوتی مۆرینۆ گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە، نازانین ئایندە چی پێیە، بەڵام هیوادارین پەیوەندییەكە بە شێوەیەكی ئاشتەواییانە كۆتایی پێ بێت.
مۆرینۆ لە وەرزی یەكەمیدا لەگەڵ ریال مەدرید نازناوی جامی شای ئیسپانیای بەدەست هێنا و لە وەرزی ئەمساڵدا تا ئێستا پاڵێوراوێكی سەرەكییە بۆ بردنەوەی نازناوی خولی ئیسپانی بۆ یەكەمجار لە ماوەی 3 ساڵی رابردوودا دوای ئەوەی توانی بە جیاوازی 10 خاڵ پێش بەرشەلۆنەی هەڵگری نازناوەكە بكەوێت.
زێدان گوتی مۆرینۆ پیاوێكی پابەندە بە قسەكانی خۆیەوە، بەر لە هەر شتێك دەبێ چاوەڕێی كۆتایی وەرزی ئەمساڵ بین، دڵنیام لەوەی مۆرینۆ نیازی رۆیشتنی نییە.
Top