راهێنەری چێڵسی: تۆرێس بەم نزیكانە بە ئاستێكی بەرزەوە دەگەڕێتەوە
دی ماتیۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا گوتی تۆرێس یاریزانێكی نایابە و یانەكەمان زۆر رێزی لێدەگرێت.
هەروەها گوتی سێشەمەی رابردوو تۆرێس یارییەكی باشی بەرامبەر بێرمنگهام ستی پێشكەش كرد و ئێستا ئەو زۆر لێبڕاوانە مەشق دەكات.
هەروەها گوتی تۆرێس بەو نزیكانە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڵ تۆمار كردن، هەموومان لە تیپەكە بە دۆخێكی خراپدا تێدەپەڕین كە كارەكان بە ویستی ئێمە هەڵناسوڕێن.
دی ماتیۆ دووپاتی كردەوە كە هەست بە دڵەراوكێ ناكات بەهۆی رەتكردنەوەی تۆرێس لێدانی سزا لە یاری یانەكە بەرامبەر بێرمنگهام و گوتی ئەو رۆژە نۆرەی ماتا بوو پەنارتی لێبدات و ئەو كارەكەی خۆی كرد و تۆرێس رازی نەبوو بە هۆی پەنارتییەوە گۆڵ بكات.
راهێنەرە كاتییەكەی چێڵسی دووپاتی كردەوە كە یانەكەی یانەیەكی بەهێزە و پێویستی بە بردنەوە هەیە بۆ ئەوەی ئەوە بسەلمنێتێت.