فێرگسۆن: هێشتا ئومێدی بردنەوەمان لە خولی ئەوروپیدا لەدەست نەداوە
مان یو هەرەشەی چوونە دەرەوەی خولەكەی لەسەرە ئەگەر پێنجشەمەی داهاتوو نەتوانێ بە ئەنجامێكی باش یاری گەڕانەوە بباتەوە.
فێرگسۆن گوتی گومانم لەوە نییە كە ئەتلەتیك لایەنی بەهێزی یارییەكە بوو، جەنگاوەرانە یارییان كرد و فشاری زۆریان خستە سەرمان و من پێشبینی ئەوەم دەكرد، یاری داهاتوو شەڕێكی قورس دەبێت، بەڵام پرسیارەكە ئەوەیە ئایا ئێمە توانای بردنەوەی یاریی داهاتوومان هەیە؟ پێم وایە كارەكە ئەستەم نییە و توانای بردنەوەمان هەیە، هەلی زۆرمان هەیە ودەبێ توانای بەرگری خۆمان چاكتر بكەین.