ئیبرا رەخنە لە پێكهاتەی میلان دەگرێت بەرامبەر ئەرسناڵ
رۆژنامەی كۆریری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی ئیبرا رەخنەی لە یاریكردنی خۆی لە چوارچێوەی هێڵی هێرشبەری یانەكەدا لە ناو هێڵێكی هێرشبەری 3 كەسیدا گرتووە وەك ئەوەی لە بەرشەلۆنە ناچار بوو بیكات و گوتی هەرگیز لەو پێكهاتەیەدا یاریم پێ ناكرێت.
ئەو یاریزان پێكهاتەی یانەكەی لەو یارییەدا بە نەشیاو دانا و گوتی ئەلێگری زۆر خۆپارێزە، هەڵەی زۆرمان كرد و زۆری نەمابوو بدۆڕێین.
رۆژنامەكە دەڵێ بەهۆی ناكۆكییەكی هاوشێوەوە ئیبرا یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت، پێدەچێ ئێستا ئیبرا بیر لە ریال مەدرید بكاتەوە چونكە ناتوانێ لە پاڵ دوو هێرشبەری دیكەدا یاری بكات.