لیستێكی 12 كەسی بە ناوی ئەو كەسانەی شوێنی راهێنەری بایرن میونشن دەگرنەوە
لە نێو پاڵێوراوەكاندا هەریەك لە پیپ گواردیۆلای راهێنەری بەرشەلۆنە و جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری ریال مەدرید هەیە، بەڵام بەپێی رۆژنامەكە پیپ دوای جێهێشتنی بەرشەلۆنە دەبێتە راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا و مۆرینۆش دوای ریال مەدرید دەگەڕێتەوە چێڵسی.
رۆژنامەكە دەڵێ نزیكترین پاڵێوراو بۆ چوونە جێگەی هاینكس بریتییە لە یۆرگن كلۆپی راهێنەری یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی كە وەرزی رابردوو یانەكەی نازناوی خولەكەی بەدەست هێنا و ئەمساڵیش لە پێشەنگە.
لیستەكە ناوی چەند راهێنەرێكی تێدایە، لەوانە ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ و گۆس هیدینگی راهێنەری یانەی ئینجی و لۆسیان فافری راهێنەری یانەی برووسیا مونشنگلادباخ و یواكیم لۆفی راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.