مۆرینۆ بە رۆیشتنی 7 یاریزانی ریال مەدرید رازی بووە

مۆرینۆ بە رۆیشتنی 7 یاریزانی ریال مەدرید رازی بووە
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووە جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە رۆیشتنی 7 یاریزانی یانەكەی لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوودا رازی بووە.
هەرچەندە تا ئێستا چارەنووسی مۆرینۆ لەگەڵ ریال مەدرید یەكلا نەبووەتەوە، بەڵام هەندێك سەرچاوەی رۆژنامەوانی دەڵێن ئەو راهێنەرە دەمێنێتەوە و بڕیاری دوورخستنەوەی چەند یاریزانێك و ئازادكردنی چەند یاریزانێكی تری داوە.
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی ئاشكرای كردووە كە مۆرینۆ خۆی بۆ وەرزی داهاتوو ئامادە دەكات بە دانانی چەند پلانێك و بۆ ئەوەش وێڕای دیاریكردنی ئەو یاریزانانەی دەیەوێ بیانكڕێت، 7 یاریزانی دەست نیشان كردووە بۆ بەجێهێشتنی تیپەكەی.
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەكە مۆرینۆ بڕیاری كۆتایی لەبارەی رۆیشتنی رائول ئەلبیۆل و ریكاردۆ كارڤالیۆ داوە و هەروەها بڕیاری داوە هەریەك لە كاكا و گۆنزالۆ هیگواین و حەمید ئەلتینتۆپ و نووری شاهین و ئیستیبان گرانیرۆ ئازاد بكات لەوەی یانەكە جێدەهێڵن یان دەمێننەوە.
Top