ئاشلی یۆنگ: چاوەڕێی كەوتنی مانچستەر ستی دەكەین
یۆنگی لاباڵی یونایتد گوتی ئێستا كار بۆ ئەوە دەكەین هەموو یارییەكانمان لە خولی ئینگلیزی ببەینەوە، لە هەمان كاتدا چاوەڕێی كەوتنی مان ستی دەكەین بۆ ئەوەی بچینەوە پێشەنگی خولی ئینگلیزی.
ئێستا ستی بە جیاوازی 2 خاڵ پێشەنگی خولەكەی لە یونایتد گرتووە.
یۆنگ گوتی هەر كاتێك ستی بكەوێت بە دۆڕان یان یەكسان بوون، ئێمە ئەوكات ئامادەین بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی خولەكە لێی.
هەروەها روونی كردەوە كە یانەكەی لە ماوەی رابردوودا هەوڵی زۆری داوە جیاوازی دوو خاڵەكە وەكو خۆی بهێڵێتەوە تا ستی هەلی دوركەوتنەوەی زیاتری لەبەردەستدا نەبێت و ئامادە بێت بۆ وەرگرتنەوەی پێشەنگی خولەكە.