پلاتەر داوای لێبوردنی لە بەرازیل كرد
پلاتەر لە نووسراوێكدا بۆ ئەلدۆ ریبیلۆی وەزیری وەزیری لاوانی بەرازیل گوتی داوای لێبوردن لە هەموو قسەكانی جیرۆم دەكەم بەرامبەر ئێوە و ئەندامانی لیژنەكەتان و سەرۆكی بەرازیل دیلما رۆسیف.
فالكە لە لێدوانێكیدا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا گوتبووی ئامادەسازییەكانی بەرازیل بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2014 پێویستی بە نەقیزە لێدان هەیە بۆ ئەوەی خێرا بێت.
فالكە رەخنەی لە حكوومەتی بەرازیل گرتبوو لەبەرئەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە هەندێك یاسای پەسەند نەكردووە كە تایبەتن بە نۆژەنكردنەوەی هەندێك دامەزراوەی وەرزشی.
لە بەرامبەردا حكوومەتی بەرازیل ئاشكرای كردبوو كە رازی نییە لەمەودوا مامەڵە لەگەڵ فالكەدا بكات.
پلاتەر گوتی متمانەم بە بەرازیل هەیە بۆ ئەنجامدانی مۆندیالێكی نایاب كە لەسەرووی پێشبینییەكانەوە دەبێت.