جۆكۆڤیج: لەوەتەی بەناوبانگ بووم، كچان حەزم لێدەكەن
یاریزانە سربییەكە لە بەرگی بەناوبانگترین گۆڤاری ئیتاڵیدا دەركەوت كە هێزە بەناوبانگەكەی خۆی لەگەڵ رێكتێكی تێنسدا پێشان دەدات و لەسەری نووسراوە یاریزانی ژمارە 1و لە ناو گۆڤارەكەدا چاوپێكەوتنێكی تایبەتی جۆكۆ هەیە دوای ئەوەی خەڵاتی لۆریۆسی وەرگرت.
چاوپێكەوتنەكە چەندین لایەنی نهێنی و زانیاری نەزانراوی لەسەر ئەو یاریزانە تێدایە كە تێیدا دەڵێ دوای ئەوەی ناوبانگم پەیدا كرد، بوومە كەسێكی ناسراو و بە تایبەتیش ئەمە ئەوكان هات كە بوومە یاریزانی پلە یەكی جیهان و بەو هۆیەوە ئێستا لە فڕۆكەكاندا لە ریزی ڤی ئای پی دادەنیشم و كچەكانیش ئێستا هەست دەكەن من لە جاران جوانترم و حەزم لێدەكەن.