رۆناڵدۆ لە 11 تیپی خولی ئیسپانی زیاتر گۆڵی تۆمار كردووە

رۆناڵدۆ لە 11 تیپی خولی ئیسپانی زیاتر گۆڵی تۆمار كردووە
ژمارەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە تەنیا ئەوەندە گۆڵی تۆمار كردووە كە 11 تیپی لالیگا تا ئێستا ئەو ژمارە گۆڵەیان لە خولی ئیسپانیدا تۆمار نەكردووە.
یەكشەمەی رابردوو رۆناڵدۆ گۆڵی ژمارە 30 خۆی لە وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانیدا لە یانەی ئیسپانیۆل تۆمار كرد و بەوەش لە پێشەنگی گۆڵكەرانی خولەكەدا مایەوە.
بە وردبوونەوەیەكی خێرا لە خولی ئیسپانی ئاشكرا دەبێت كە ژمارەی ئەو تیپانەی خولی ئیسپانی زۆرن كە تا ئێستا ژمارەی گۆڵەكانیان لە دوای 25 هەفتەی خولەكە نەگەیشتووەتە 30 گۆڵ.
ئەو یانانەی كە تا ئێستا لە 28 گۆڵ زیاتریان تۆمار نەكردووە بریتین لە سڤیلیە لە پلەی دەیەم و ئیسپپانیۆل و ریال بیتس و ریال سۆسیداد و ریال مایۆركا و گیتافی و گرانادا و ڤیاریال و راسینگ سانتیاندێر و سپۆرتینگ خیخۆنی خاوەنی پلەی پێش كۆتایی ریزبەندی خولەكە و دواتر زەرەگۆزای ژێركەوتووی ریزبەندییەكە.
رۆناڵدۆ ئەو 30 گۆڵەی خۆی لە 15 یاریدا تۆمار كردووە، چونكە 6 جار هاتریكی لە یارییەكانی یانەكەی بەرامبەر یانەكانی ریال زەرەگۆزا و رایۆ ڤالیكانۆ و مەلەگا و ئۆسەسۆنا و سڤیلیە و لیڤانتی تۆمار كردووە و 2 گۆڵیشی لە یارییەكانی ئەتلەتیك بلباو و ئەتلەتیكۆ مەدرید تۆمار كردووە.
Top