ڤینگەر منداڵ دەكاتە ئەستێرەی گەورە
ئیبرای سوێدی سەرسامیی خۆی بە تواناكانی ڤینگەر دەربڕی و لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەنی ئینگلیزی گوتی ئەرسناڵ وەرزی ئەمساڵی بە شێوەیەكی زۆر خراپ دەست پێكرد، لە بیرمە بە 8 گۆڵ بە مانچستەر یونایتد دۆڕا، بەڵام خۆی بەدەستەوە نەدا و گەڕایەوە بۆ ركابەری.
هەروەها گوتی ئەوەی رووی دا پەیوەندی بە شێوازی كاری ئارسن ڤینگەرەوە هەیە، ئەو راهێنەرێكی لێهاتووە، یاریزانی زۆر منداڵ دەكرێت و دەیانكات بە ئەستێرەی مەزن، منداڵی لەبیركراوی دەهێنێت و دەیانكاتە ئەستێرە.
هەروەها گوتی كێ بیری لەوە دەكردەوە ڤان پێرسی بەو ئاستەی ئەمساڵی بگات، یان كێ لە سەرەتای ئەمساڵدا چامبەرلینی دەناسی؟ ئەوە نهێنی سەركەوتنی ڤینگەرە.
میلان و ئەرسناڵ ئەمشەو لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا بەیەك دەگەن.