لەوانەیە پیكێ بۆ چەند یارییەك رابگیرێ

لەوانەیە پیكێ بۆ چەند یارییەك رابگیرێ
ڤیكتۆریا ئەرمینیۆی سەرۆكی لیژنەی ناوبژیوانانی یەكێتیی تۆپی پێی ئیسپنی ئاشكرای كرد كە ئەگەر هەیە جیرارد پیكێی بەرگریكەری یانەی بەرشەلۆنە بۆ چەند یارییەك رابگیرێ، لەبەرئەوەی رەخنەی توندی لە فیلاسكۆ كاربایۆی ناوبژیوان گرتووە.
لە یاری سەرەتای ئەم هەفتەیەی نێوان بەرشەلۆنە و خیخۆن كە بە بردنەوەی بەرشەلۆنە 3-1 كۆتایی هات، پیكێ دوای بەكارهێنانی توندوتیژی لەلایەن ناوبژیوانی یارییەكەوە كرایە دەرەوە و دوای یارییەكە پیكێ گوتی هەر لە سەرەتاوە ئەو ناوبژیوانە مەبەستی بێ هیچ بیانوویەك بمكاتە دەرەوەی یاریگا.
ئەرمینیۆ لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا گوتی لێدوانەكانی پیكێ سوكایەتی بووە بە ناوبژیوانان و زۆر مەترسیدارە. دەزانم ئەو پاڵەپەستۆی خوێنی زۆر بەرز بوو، بەڵام هەموو یاریزانێك پێویستە رێزی بەرامبەرەكەی بگرێت وەك ئەوەی حەزدەكا رێزی لێبگیرێت.
هەروەها گوتی لێدوانەكانی پیكێ لە كۆبوونەوەی لیژنەكەدا شیدەكەینەوە و ئێمە پێمان وایە لێدوانەكانی زۆر مەترسیدار و ئازار گەیەنەرە بە هەموومان و دوور نییە سزای بدەین.
Top