فێرگسۆن بۆ دوورخستنەوەی بواش دڵتەنگە
فێرگسۆن دووپاتی كردەوە هەرچەندە دڵتەنگم بە دوورخستنەوەی ئەو راهێنەرە گەنجە، بەڵام بەلامەوە بڕیارێكی لە ناكاو نەبوو.
فێرگسۆن لە لێدوانی بۆ تۆڕی سكای سپۆرت گوتی هەواڵەكە بۆ من لەناكاو نەبوو، چونكە لە چەند رۆژی رابردوودا رۆژنامەكان زۆر باسیان لە نزیكبوونەوەی دوورخستنەوەی ئەو دەكرد.
سێر گوتی ئەوەی جێگەی خەمە ئەوەیە كە ئەو راهێنەرێكی گەنج بوو، كاتێك تۆ تەمەنت بچووكە پێویستت بە كات هەیە بۆ ئەوەی بوونی خۆت بسەلمێنیت.
هەروەها گوتی هیوادارم ئەو لە شوێنی تر سەركەوتوو بێت، چونكە ئەو راهێنەرێكی بە توانایە، لە بیرمان نەچێت كە ئەو لە پۆرتۆ سەركەوتنی گەورەی بەدەست هێنا.