گۆتیرێز: نهێنی سەرلێشێوانی تێڤێز دەزانم

گۆتیرێز: نهێنی سەرلێشێوانی تێڤێز دەزانم
جۆناس گۆتیرێزی یاریزانی یانەی نیوكاسڵی ئینگلیزی گوتی نهێنی سەرلێشێوانی كارلۆس تێڤێزی هێرشبەری یانەی مانچستەر ستی دەزانم.
ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی سەندی بەریتانی گوتی نهێنی سەرلێشێوانی تێڤێز دوورییەتی لە خێزانەكەیەوە كە لە ئەرجەنتین دەژین.
گۆتیرێز هەروەها گوتی من براكەم لە ئەرجەنتینە و خوشكەكەم لە مانچستەر دەخوێنێ، كەچی باوكم لێرە لە نیوكاسڵە، لەبەرئەوە دۆخی ئەو لە هی من جیاوازە.
هەروەها گوتی زۆر قورسە تۆ لە ماڵباتەكەت دوور بكەویتەوە و ئەمەریكای باشوور جێبێڵیت، چونكە جیاوازی زۆر لەنێوان ئەو دوو شوێنەدا هەیە، تەنانەت لە رووی كەشیشەوە و لەوەش ناخۆشتر ئەوەیە تۆ هاوسەر و منداڵەكانت جێبێڵی وەك ئەوەی بەسەر كارلۆسدا هاتووە.
تێڤێز چەندین جار دڵتەنگی خۆی بە بوونی لە ریزی مانچستەر ستی دەربڕیوە و داوای كردووە یانەكەی بیفرۆشێت تا بتوانێ بگەڕێتەوە ئەرجەنتین.
Top