ڤینگەر: ئەوانە لە كوێن كە دەیانگوت ئەمساڵ ئەرسناڵ بۆ ریزی پلە یەكی ئینگلتەرا دادەبەزێت؟
لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ ماڵپەری یانەی ئەرسناڵ، ئەو راهێنەرە فەرەنسییە دوای باشبوونی دۆخی یانەكەی و بەرزبوونەوەی ئاستی و بردنەوەی دوو یاری قورس لە هەردوو یانەی تۆتنهام و لیڤەرپوول لە خولی ئینگلیزی گوتی لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا زۆر كەس پێشبینییان دەكرد نەتوانین خۆمان لە ریزی نایابی ئینگلیزیدا بگرین، ئێستا ئەوانە لە كوێن؟ ئێمە دوای سەرەتایەكی زۆر خراپ و قورس توانیمان جارێكی تر خۆمان زیندوو بكەینەوە، بە تایبەت كە لە لیڤەرپوولمان بردەوە، ئەوان بێدەنگ بوون.
ڤینگەر هەروەها گوتی گرنگ ئەوەیە ئێمە بڕوامان بە بوونی خۆمان هەیە و توانیمان كۆتایی بەسەردەمی خراپی و دابەزینی ئاستمان بهێنین، لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا دەمانەوێ لە چوار پلەی یەكەم بین.