مۆرینۆ خەڵاتی باشترین راهێنەری ئیسپانیای وەرگرت
مۆرینۆ خەڵاتەكەی لە دی ستیڤانۆی سەرۆكی فەخری یانەی ریال مەدرید وەرگرت لە میانی ئاهەنگێكدا كە بەو بۆنەیەوە سازكرابوو.
مۆرینۆ یەكەم راهێنەری ریال مەدرید ئەو خەڵاتە دەباتەوە لەو كاتەوەی خەڵاتەكە لە وەرزی 2005ەوە دەست بە بەخشینی كراوە.
لە دوای وەرگرتنی خەڵاتەكە مۆرینۆ شانازی خۆی بە وەرگرتنیەوە وەرگرت و گوتی ئەوە رێزلێنانە لە هەموو ئەوانەی لە تیپەكەدا كاردەكەن و گرنگ سەركەوتنی تیپەكەیە نەك نازناوی كەسی.
مۆرینۆ وەرزی یەكەمی خۆی لەگەڵ ریال مەدرید بە وەرزێكی چێژبەخش ناوبرد و گوتی بردنەوەی جامی شای ئیسپانیا و بەدەستهێنانی پلەی دووەمی لالیگا و كۆكردنەوەی 90 خاڵ لە خولەكەدا دەستكەوتی مەزنن.