گواردیۆلا لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان بەردەوامە

گواردیۆلا لە شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان بەردەوامە
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپاانی دەستكەوتێكی نوێی لەگەڵ یانەكەیدا تۆمار كرد لە یاری بەرامبەر سپۆرتینگ خیخۆن كە 3=1 لە بەرژەوەندی بەرشەلۆنە كۆتایی هات.
لەو یارییەدا پیپ ژمارەی سەركەوتنەكانی لەگەڵ یانەكە و ژمارەی گۆڵەكانی تێپەڕاند.
گواردیۆلا گەیشتە بردنەوەی ژمارە 105 لە 139 یاری كە لە لالیگا ئەنجامی داوە و ئەوەش هەمان ژمارەی بردنەوەكانی میشیل ماریۆسی راهێنەری پێشووتری یانەكەیە.
گواردیۆلا لە ژمارەی بردنەوەكاندا لە دوای فرانك ریكاردی راهێنەری هۆڵەندی دێت كە 112 بردنەوەی بەدەست هێناوە و هێشتا زۆری ماوە بۆ ئەوەی بگاتەوە ژمارەی پێوانەیی یۆهان كرۆیڤ كە 184 بردنەوەی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا تۆمار كردووە.
گواردیۆلا هەروەها ژمارەی تایبەت بە تۆماركردنی گۆڵەكانی شكاند دوای ئەوەی 371 گۆڵی لە 139 یاریدا تۆمار كردووە و بەوەش پێش ژمارەی پێوانەیی تیپەكە لەگەڵ ریكارد كەوت كە دوو گۆڵی لە ژمارەكەی ئێستای پیپ كەمترە.
گواردیۆلا لە 4 وەرز كاكردن لەگەڵ بەرشەلۆنە 13نازناوی بەدەست هێناوە.
Top