مانچینی: نابێ ئەو هەموو هەلە لەدەست بدەین

مانچینی: نابێ ئەو هەموو هەلە لەدەست بدەین
رۆبەرتۆ مانچینی راهێنەری یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی خۆشحاڵی خۆی بە بردنەوەی تیپەكەی لە یانەی بۆڵتۆن لە خولی ئینگلیزی دەربڕی، بەڵام دووپاتی كردەوە كە لەدەستدانی هەلی زۆری گۆڵكردن لە یارییەكاندا كێشەیەكی گەورەیە.
مانچستەر ستی دوای ئەوەی ژمارەی خاڵەكانی گەیاندە 66 خاڵ لە پێشەنگی خولی ئینگلیزیدا دووپاتی كردەوە كە لەدەستدانی هەلی زۆری گۆڵ كردن تووشی دڵەڕاوكێی كردووە و پێویستە چارەسەری بكات.
مانچینی گوتی یارییەكی باشمان كرد و پێم وایە ماریۆ بالۆتێلی بە ئاستێكی گەورەوە دەركەوت، هەرچەندە ئەو دەیتوانی لەو هەموو هەلە ئاسانەی لە یارییەكەدا بۆی رەخسا گۆڵی زیاتر تۆمار بكات.
دووپاتی كردەوە كە هەندێكجار یاریزانەكان خۆپەرستی دەیانگرێت و بەوەش هەلی زۆر ئاسان لە دەست دەدەن و گوتی ئەمە ئەگەر لە یارییەكی گەورەدا بێت دووچاری كێشەی زۆر دەبینەوە بۆیە پێویستە چارەسەری بكەین.
Top