تیروپشکی جامی کوردستان ڕاکێشرا

تیروپشکی جامی کوردستان ڕاکێشرا
رۆژی شه‌ممه‌ له‌باره‌گای یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان تیروپشکی جامی کوردستان ڕاکێشرا، که‌ سه‌ره‌تای خوله‌که‌ یانه‌ پله‌ یه‌ک و یانه‌ پله‌ دووه‌کان ڕوبه‌ڕوی یه‌کتر ده‌بنه‌وه‌، له‌دواییدا یانه‌ پله‌ نایابه‌کان له‌خوله‌که‌ به‌ژدار ده‌بن، خوله‌که‌ش شێوازی ده‌رچون به‌یه‌ک یاری ده‌بێت و ئه‌گه‌ر یاریه‌که‌ ئه‌نجامه‌که‌ی به‌یه‌کسان بوون کۆتایی هات، ئه‌وا راسته‌وخۆ په‌نا ده‌ربرێته‌ به‌ر لێدانی یه‌کلاکه‌ره‌وه‌،واتا به‌بێ‌ زیادکردنی گێم ی یاری، وابریاره‌ دوای ته‌واوبونی خولی یانه‌ پله‌ یه‌که‌کان، خولی جامی کوردستان ده‌ستپێبکات. تیروپشکه‌که‌ش به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وەیە
سۆران×شه‌قلاوه‌ یاریگای سۆران
ئاسۆ×سه‌رچنار یاریگای ئاسۆ
ئاڵا×خه‌بات یاریگای ئاڵا
به‌رده‌ره‌ش×سیروانی نوێ‌ یاریگای به‌رده‌ره‌ش
دووکان×گاره‌ یاریگای دووکان
له‌یلان×سیمیڵ یاریگای سیمیڵ
ده‌ربه‌ندیخان×دووبز یاریگای ده‌ربه‌ندیخان
که‌یوان×چه‌مچه‌ماڵ یاریگای که‌یوان
دهۆک×چۆمان یاریگای دهۆک
خاک×سیروانی شاره‌زوور یاریگای خاک
برایه‌تی×کفری یاریگای برایه‌تی
ئاڵتون کۆپری×هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید یاریگای ئاڵتون کۆپری
خانه‌قین×زه‌رایان یاریگای خانه‌قین
پیشه‌سازی×سۆلاڤ یاریگای پیشه‌سازی
کۆیه‌×ئاکرێ‌ یاریگای کۆیه‌
مه‌خموور×حاجیاوه‌ یاریگای مه‌خموور
ئاشتی×تڕخی یاریگای ئاشتی
پێشکه‌وتن×دووز یاریگای پێشکه‌وتن
Top