خولی راهێنه‌رانی پله‌ دوو و سێیه‌كان ده‌ستی پێكرد

خولی راهێنه‌رانی پله‌ دوو و سێیه‌كان ده‌ستی پێكرد
رۆژی شه‌ممه‌ له‌ کتێبخانه‌ی گشتی (زه‌یتون)ه‌ له‌شاری هه‌ولێر کاتژمێر 9ی به‌یانی خولی راهێنه‌رانی یانه‌ پله‌ دووه‌کان و یانه‌ پله‌ سێیه‌کان ده‌ستی پێکرد، سه‌ره‌تا (سفین کانه‌بی) سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێ‌، ووته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد، له‌دواییدا (سه‌لام حسێن) ووته‌یه‌کی پێشکه‌شکرد و باسی له‌گرنگی خوله‌ کرد، شایانی باسه‌ ئه‌م خوله‌ بۆ ماوه‌ی 4 رۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت و له‌لایه‌ن وانه‌بێژی نێوده‌وڵه‌تی (نجات کوربنار) وانه‌ ده‌ڵێته‌وه‌، ناوبراو خاوه‌نی بروانامه‌ی پیشه‌گه‌ری یه‌ و له‌دایک بوی 8-3-1958 ه‌و خاوه‌ن ره‌گه‌زنامه‌ی تورکی و ئینگلیزییه‌، زمانی (ترکی-عه‌ره‌بی-ئینگلیزی) به‌شێوه‌یه‌کی باش ده‌زانێت،له‌ساڵی 1970تا1976 یاری بۆ یانه‌ی مانیسا کردوه‌، له‌ساڵی 1977 به‌هۆی پێکانه‌وه‌ وازی له‌یاریی کردن هێناوه‌،له‌ساڵی 1979 تاساڵی 1981 راهێنه‌ری تازه‌پێگه‌یشتووانی یانه‌ی هیلالی سعودی بوه‌، له‌ساڵی 1981 – 1982 راهێنه‌ری یه‌که‌می پێشکه‌وتوانی یانه‌ی هیلالی سعودی بوه‌و پاڵه‌وانی خولی سعودیای به‌ده‌ستهێناوه‌،له‌ساڵی 1985تا1989 راهێنه‌ری یانه‌ی (فورستر ستی)ئینگلیزی بوه‌ و توانیویه‌تی خول و جامی ئینگلیزی به‌ده‌ستبهێنێت،له‌ساڵی 1990تا1998 راهێنه‌ری یانه‌ی (بێرمینگهام)ی ئینگلیزی بوه‌ و توانیویه‌تی پله‌ی سێیه‌م له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه‌ به‌ده‌ستبێنێت، له‌ساڵی 1994-1995 راهێنه‌ری یانه‌ی(ئه‌ستۆن فێلا)ی ئینگلیزی بوه‌،وه‌له‌ساڵی 1996-1997 راوێژکاری وه‌رزشی یانه‌ی tel-star ی هۆڵه‌ندی بوه‌، له‌ساڵی 1997تا1999 راهێنه‌ری یانه‌ی (وداد فاس)ی مه‌غریبی کردوه‌، 2000-2001 به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی کاسیرسپۆر ی تورکی بوه‌، 2002-2003 راهێنه‌ری یانه‌ی (فوستارستی)ئینگلیزی بوه‌، خاوه‌نی بروانامه‌ی (aترکی و bئینگلیزی و aئه‌وروپی و تورکی و بروانامه‌ی پیشه‌گه‌ری ئه‌وروپی و باوه‌رپێکراوی ufa بۆ وانه‌ووتنه‌وه‌ له‌ترکیا و ئه‌وروپا)
Top