لە چوارچێوەی یارییەکانی خولی پلە نایابەکانی عێراق بۆ تۆپی بالە کۆمەڵەی باکوور و کوردستان، کە یارییەکان لە هۆڵی یانەی ئەکاد بەرێوەچوو، کە تیاییدا هەریەکە لە یانەکانی شوڕتە و پێشمەرگەی سلێمانی و مەسافی توانیان سەرکەون بۆ قۆناغی کۆتایی خولی پلە نایابەکانی عێراق لەم کۆمەڵەیە دوای ئەوەی توانییان پلەکانی یەکەم و دووەم و سێیەم بە دەستبهێنن، لە بەرانبەردا بەفەرمی یانەی ئەکاد دابەزی بۆ خولی پلە یەکی عێراق لە وەرزی داهاتوو.
جێگەی باسە قۆناغی یەکەمی ئەم خولە لە شاری سلێمانی بەرێوەچوو و قۆناغی دووەم لە شاری هەولێر ئەنجامدرا و ئەم سێ یانەیە، کە سەرکەوتن بەشدار لە یارییەکانی قۆناغی کۆتایی ئەم خولە دەکەن.