بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رەزامەندی لەسەر یاریکردنی یانەی عەروبە لە شاری هەولێر درا

بەفەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رەزامەندی لەسەر یاریکردنی یانەی عەروبە لە شاری هەولێر درا
یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی رەزامەندی خۆی نیشاندا لەسەر داواکاری یانەی هەولێر بۆ یاریکردنی یانەی عەروبەی یەمەنی یاری چوون و هاتن لە شاری هەولێر.
دوای ئەوەی یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا بەفەرمی بریاری دا یارییەکانی هەردوو یانەی سوریا و یەمەن لە دەرەوەی وڵاتی خۆیان یاری بکەن بەهۆی خراپی باروودۆخی ئەم وڵاتە، راستەوخۆ دەستەی کارگێری یانەی هەولێر نووسراوێکی فەرەمی ئارستەی دەستەی کارگێری یانەی عەروبەی یەمەنی و یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا کرد و داوای کرد هەردوو یاری یانە یەمەنییەکە بەرانبەر یانەی هەولێر لە یاریگەی شەهید فرانسۆ هەریری بەرێوە بچێت، رۆژی پێنجشەممە یانەی عەروبەی یەمەنی رەزامەندی خۆی نیشان دا لەسەر داواکاری یانەی هەولێر بەهەمان شێوە یەکێتی تۆپی پێی ئاسیا رەزامەندی لەسەر داوای یانەی هەولێر دا.
بۆ ئەم مەبستە وا بڕیارە رۆژی 20/3 هەردوو یانەی هەولێر و عەروبە لە چوارچێوەی یارییەکانی جەولەی دووەم رووبەرووی یەکتر ببنەوە، کە پێشتر دەبوایە ئەم یارییە لە یەمەن بەرێوە دەچێت و لە 9/5 هەردوو یانە دووبارە لە یاریگەی شەهید فرەنسۆ هەریری رووبەرووی یەکتر دەبنەوە.
Top