خولى تازه‌پێگه‌یشتوان یارى نێوان هه‌ندرێن وهه‌لۆ ئه‌نجامنه‌درا

خولى تازه‌پێگه‌یشتوان یارى نێوان هه‌ندرێن وهه‌لۆ ئه‌نجامنه‌درا
رۆژى هه‌ینى بریار بوو هه‌ردوو تیپى تازه‌ پێگه‌یشتوان هه‌ندرێن وهه‌لۆ به‌یه‌ك بگه‌ن ، به‌لاَم یارییه‌كه‌ به‌رێوه‌ نه‌چوو.
دواى ئه‌وه‌ى بریاروابوو رۆژى هه‌ینى له‌كاتژمێر 3ى دواى نیوه‌رۆ له‌سه‌ر یاریگاى تازه‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر له‌ میانى یارییه‌كانى هه‌فته‌ى ده‌یه‌مى خولى تازه‌پێگه‌یشتوانى یانه‌كانى كوردستان هه‌ردوو یانه‌ى هه‌ندرێن وهه‌لۆ به‌یه‌گ گه‌یشبوان ،به‌لاَم به‌هۆى پێ نه‌بوونى ناسنامه‌ى تایبه‌تى یاریزانان كه‌له‌یه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستانه‌وه‌ بۆیان درووست كراوه‌ ،سه‌رِه‌راى ئه‌وه‌ش له‌ رێنماییه‌كانى یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان هاتوه‌ به‌بى بوونى ناسنامه‌ هیچ یارییه‌ك له‌ خوله‌كانى تازه‌ پێگه‌شیتوان ئه‌نجام نادرێت ،له‌ باره‌ى ئه‌نجامنه‌دانى یارییه‌كه‌ش ونه‌هێنانى ناسنامه‌ بۆیاریزانان كاروان فاخیر عه‌لى سه‌رپه‌رشتیارى تۆپى پێى تازه‌ پێگه‌یشتوانى یانه‌ى هه‌لۆى ده‌ڤه‌رى یاریزان له‌م باره‌یه‌وه‌ پێمانى راگه‌یاند گوتى "ئێمه‌ به‌بىَ بوونى هیچ بیانوێك ئه‌م كاره‌مان ئه‌نجامداوه‌ ،ئێمه‌ كه‌ له‌شارى بلىَ به‌رىَ كه‌ویتن باو بارانێكى به‌هێز بوو ،له‌كاتى هاتنمان به‌هۆى په‌له‌ په‌له‌ى هاتنمان بۆشارى هه‌ولێر له‌بیرمان چوو كه‌ ناسنامه‌كان بهێنین ،ئێمه‌ زۆرمان حه‌ز ئه‌كرد ئه‌و یارییه‌ ئه‌نجام بده‌ین ئه‌گه‌ر بیانومان هه‌بوایه‌ یارییه‌كه‌مان ئه‌نجام نه‌دابوایه‌ نه‌ده‌هاتین به‌لاَم به‌و باو بارانه‌ ورێگه‌ ناخۆشیه‌ كه‌چى هاتینه‌ شارى هه‌ولێر بۆئه‌نجام دانى یارییه‌كه‌مان به‌لاَم ئه‌نجام نه‌درا،ئه‌وه‌ش دووپات ده‌كه‌مه‌وه‌ كه‌ هیچ كارێكى به‌ئه‌نقه‌ستمان نه‌بووه‌ بۆئه‌نجام نه‌دانى ئه‌و یارییه‌ ته‌نیا هه‌له‌یه‌ك بووه‌ ئه‌گه‌ر نا هیچى تر نه‌بووه‌ ,شایه‌نى باسه‌ یانه‌ى هه‌ندرێن ناسنامه‌یان هێنابوو ئاماده‌بوون بۆیارییه‌كه‌ كاستى ناوبژیوانانیش له‌ شارى سلێمانیه‌وه‌ بۆیارییه‌كه‌ ئاماده‌بوون.
كارزان كانه‌بى-هه‌ولێر
Top