رۆبن بیر لە جێهێشتنی بایرن میونشن دەكاتەوە
هەرچەندە یانەی بایرن میونشن ویستی خۆی بۆ دەستپێكردنی دانووستان لەگەڵ رۆبن بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دەربڕیوە كە ساڵی 2013 كۆتایی دێت، بەڵام رۆبن ئاشكرای كردووە بیر لە ئەگەری تری بەردەمی دەكاتەوە و لەوبارەیەوە دەڵێ ئێستا دۆخەكەم لە بایرن میونشن نموونەیی نییە، لە مێشكمدا بیر لە ئەگەرەكانی تر دەكەمەوە.
رۆبن خۆپارێز نەبوو لە رەخنەگرتن لە یۆب هاینكسی راهێنەری یانەكە و گوتی كاركردن لەگەڵ پێرت ڤان مارڤیكی هۆڵەندی شتێكی نایاب بوو، چونكە ئەو متمانەی بە یاریزانەكانی دەدا و هەوڵی دەدا بە ئارامی كاریان لەگەڵدا بكات.