رۆژنامەی ماركا: ئەگویرۆ بەرامبەر هیگواین
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە بەرپرسانی یانەی ریال مەدرید دوو دڵ نین لەوەی دەستەوارەیەك بۆ گۆڕینەوەی هەردوو هێرشبەر پێشكەشی مان ستی بكەن.
بەپێی رۆژنامەكە دابەزینی ئاستی هیگواین و لە بەرامبەردا درەوشانەوەی ئەگویرۆ لەگەڵ مان ستی یانەی ریال مەدریدی ناچار كردووە بیر لە ئاڵوگۆری نێوان ئەو دوو یاریزانە بكاتەوە.
هەفتەی پێشوو لە یاری نێوان ریال مەدرید و رایۆ ڤالیكانۆ هیگواین وێڕای ئەوەی بە شێوەیەی سەرەكی یاریكرد، بەڵام هیچ بوونێكی لە نێو یاریگادا نەبوو و دوای دانیشاندنی لەلایەم مۆرینۆی راهێنەرەوە، ئەو راهێنەرە رەخنەی توندی لێگرت.