تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ راهێنەری نوێی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا دەست نیشان ناكرێ
هۆرن لە لێدوانی رۆژنامەوانیدا گوتی لیستێكی درێژمان بە ناوی راهێنەرانەوە لەلایە، بڕییاردان لەسەر ئەوەی یەكێكیان بكەینە راهێنەری هەڵبژاردەكە كارێكی قورسە چونكە ئەو راهێنەرانە ئێستا خۆیان بێكار نین و نامانەوێ كێشە لە هیچ یانەیەك دروست بكەین.
پێشتر فابیۆ كاپیلۆی ئیتاڵی دەستی لە پۆستی راهێنانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا كێشایەوە دوای ئەوەی رازی نەبوو یەكێتیی تۆپی پێی ئینگلیزی دەست بخاتە ناوكاروبارەكانییەوە.
سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان دەڵێن هاری ریدناپی راهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێری ئینگلیزی پاڵێوراوی سەرەكییە بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنانی هەڵبژاردەكە لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا و هەر ئەوەش وایكردووە راهێنەری نوێ ئاشكرا نەكرێت.
هۆر گوتی دانانی راهێنەری نوێ لەوكاتەدا درەنگ نییە و دەبێ واقیعی بین.