راهێنەری ئەرسناڵ رەخنە لە یارییە نێودەوڵەتییەكان دەگرێت

راهێنەری ئەرسناڵ رەخنە لە یارییە نێودەوڵەتییەكان دەگرێت
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی هێرشێكی توندی كردە سەر ئەنجامدانی یارییە نێودەوڵەتییە دۆستانەكان دوای ئەوەی تۆماس فێرمالینی بەرگریكەری بەلجیكی دووچاری پێكان هات لە یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر یۆنان.
راهێنەرە فەرەنسییەكە گوتی هەردەم هاندەری بەشداریكردنی یاریزان لە یارییە نێودەوڵەتییەكان بووم، بەڵام حەزم لە بەشداریكردنی یاریزانە نائامادەكان نییە لە یارییەكاندا، لەبەرئەوەی ئەوان دووچاری پێكان و كێشەی گەورە دەبن و ئەوەش لەم كاتەی یاریی یانەكاندا كێشەی گەورەمان بۆ دروست دەكات.
ڤینگەر رەخنەی لە بەرپرسانی هەڵبژاردەی بەلجیكا گرت وگوتی نازانم ئەو بڕیارە بۆچی لە هەڵبژاردەی بەلجیكا دەرچووە، دەتوانین سكاڵایەك لەو بارەیەوە بەرز بكەینەوە، چونكە ئەوان فێرمالینیان ناچار كرد گەشتێكی درێژ بكات و دواتر 90 خولەك یارییان پێكردووە كە ئەو پێكانیشی هەبووە.
Top