به ئاماده‌بونی به‌ڕێز ( مه‌لا به‌ختیار ) سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان و سه‌فین کانه‌بی سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان و نوێنه‌ری چه‌ند یانه‌یه‌کی کوردستان خه‌ڵاتی تیپی تۆپی پێی لاوانی یانه‌کانی سلێمانی پاڵه‌وانی خولی لاوانی پله نایابی یانه‌کانی کوردستان و لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن دووه‌می خوله‌که کرا . له سه‌ره‌تادا و له وته‌یه‌کدا سه‌فین کانه‌بی سه‌رۆکی یه‌کێتی تۆپی پێی کوردستان پیرۆزبای له لاوانی هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و هه‌ندرێن کرد بۆ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی له خوله‌که‌دا به ده‌ستیان هێناوه . دواتر و له وته‌یه‌کدا به‌ڕێز ( مه‌لا به‌ختیار ) سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان ، پیرۆزبای له لاوانی هه‌ردوو یانه‌ی سلێمانی و هه‌ندرێن کردوو وتی به دورکهوتنهوهشم له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی دور یان نزیک ئاگاداری وه‌رزشی کوردستان ده‌بم و چونکه خۆم وهرزگارێکی دێرینی یاریه‌کانی تێنس و تۆپی پێ بوم . پاش وته‌که‌ی سه‌رۆکی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی کوردستان خه‌ڵاتی تیپی لاوانی یانه‌کانی سلێمانی و هه‌ندرێن کرا که بڕی سی ملیۆن دینار بۆ یانه‌ی سلێمانی و بڕی بیست و پێنج ملیۆن دینار بۆ لاوانی یانه‌ی هه‌ندرێن بوو جگه‌له بڕی دوو ملیۆن دینار بۆ گۆڵکاری خولی لاوانی یانه‌کانی کوردستان .
سەرچاوە: ماڵپەری یەکێتی تۆپی پێی کوردستان