لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا یانەی هەولێر بەفەرمی یاریزانە نوییەكانی پێشكەش بەدەزگا ڕاگەیاندنەكان كرد

لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا یانەی هەولێر بەفەرمی یاریزانە نوییەكانی پێشكەش بەدەزگا ڕاگەیاندنەكان كرد
ئا:ڕێبین ڕەمزی

هەفتەی ڕابردوو لەكۆنگرەیەكی ڕۆژنامەنووسیدا یانەی هەولێر بەفەرمی شەش یاریزانی پێشكەش بەدەزگا ڕاگەیاندنەكانی كوردستان و عێراق كرد، لەم كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیە ژمارەیەكی بەرچاوی دەزگا ڕاگەیاندنەكان و جەماوەری وەرزشی یانەی هەولێر ئامادەی بوون، لەسەرەتای كۆنگرە ڕۆژنامەنووسیەكە د.عەبدوڵڵا مەجید سەرۆكی یانەی هەولێر باسی لەگرنگی مۆركردنی گرێبەست لەگەڵ ئەم شەش یاریزانە كرد و گوتی: هاتنی ئەم یاریزانانە لەسەر داواكاری ڕاهێنەری یانەكەمان نەزار مەحروس بوو، بۆ ئەوەی خاڵە لاوازەكانی تیپەكە چارەسەر بكات و بتوانێت لەجامی یەكێتی ئاسیا تیپێكی بەهێز دروست بكات.
دواتر مەحمود عەزیز سكرتێری یانەی هەولێر ناوی یاریزانە نوییەكانی ئاشكرا كرد لەگەڵ بڕی گرێبەستی یاریزانان، كە بەمشێوەیە خوارەوەیە.
1- نەدیم سەباغ یاریزانی پێشووی یانەی جەیش و هەڵبژاردەی سوریا لەهێڵی ناوەڕاست لەباڵی چەپ یاری دەكات، بڕی گرێبەستەكە (70) هەزار دۆلارە، ئەم یاریزانە لەخولی عێراق ژمارەی درێسی (12)یە.
2- یاریزانی سوری عەبدولڕەزاق حوسێن یاریزانی پێشووی یانەی تەعاون-ی سعودی و یاریزانی هەڵبژاردەی سوریا لەهێڵی ناوەڕاست یاری دەكات، بڕی گرێبەستەكە (80) هەزار دۆلارە، ئەم یاریزانە ژمارەی درێسی لەگەڵ یانەی هەولێر (9)یە.
3- یاریزانی ئۆگەندی ئیڤان بۆكینیا لەڕیزی هەڵبژاردەی ئۆگەندە یاری كردووە و یاریزانی هێڵی بەرگریە، بڕی گرێبەستەكە (70) هەزار دۆلارە، ئەم یاریزانە ژمارەی درێسی لەگەڵ یانەی هەولێر (14)یە.
4- یاریزانی نێجیری ئیڤی ئۆبۆدی، ئەم یاریزانە لەخولی تایلاند یاری كردووە و پێشتر لەڕیزی یانەی تشرین-ی سوری یاریكردووە و یاریزانی هێڵی هێڕشبەرە، بڕی گرێبەستەكە (90) هەزار دۆلارە، ئەم یاریزانە ژمارەی درێسی لەگەڵ یانەی هەولێر (33)یە.
5- یاریزانی عێراق دانیشتووی سوریا كەنان نەعمە، ئەم یاریزانە لەڕیزی یانەی مەجد-ی سوری یاریكردووە و بەشداری لەخولی یانە پاڵەوانەكانی عەرەب و یانە پاڵەوانەكانی ئاسیا كردووە و لەهێڵی ناوەڕاست باڵی ڕاست یاری دەكات، گرێبەستی ئەم یاریزانە تەنیا بەمووچەیە مانگانە (1000) دۆلار وەردەگرێت، ئەم یاریزانە ژمارەی درێسی لەگەڵ یانەی هەولێر (13)یە.
6- یاریزانی شاری سلێمانی هەرێم بورهان، كە پێشتر لەڕیزی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی یاری كردووە و یاریزانی هەڵبژاردەی كوردستان بووە، ئەم یاریزانە لەهێڵی بەرگری یاری دەكات، بڕی گرێبەستی ئەم یاریزانە (25) ملیۆن دینارە، ئەم یاریزانە ژمارەی درێسی لەگەڵ یانەی هەولێر (5)ـە.
Top