خەونی روونی بەشداریكردنە بە شێوەی سەرەكی لە یۆرۆی 2012-02-29

خەونی روونی بەشداریكردنە بە شێوەی سەرەكی لە یۆرۆی 2012-02-29
واین روونی هێرشبەری بە توانای یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی هیوای خواست راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە یۆرۆی 2012 وەك یاریزانێكی سەرەكی پشتی پێ ببەستێت.
روونی كە لە دوو یاری یەكەمی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پاڵەوانیەتییەكە بەشداری ناكات بەهۆی راگرتنییەوە، دەتوانێ لە یاری سێیەمی هەڵبژاردەكە و یارییەكانی قۆناخی شازدەدا بەشداری بكات ئەگەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بگاتە ئەو قۆناخە.
روونی گوتی بەشداریكردن لە مۆندیالی و پاڵەوانیەتییە ئەوروپییەكان ئەزموونی زیاترت دەداتێ، بێگومان ئێمە وەك تیپ و وەك كۆمەڵێك یاریزان لە دۆخێكی باشدا روو لە پاڵەوانیەتییەكە دەكەین و پێم وایە دەتوانین ئاستێكی باش پێشكەش بكەین. چونكە ئەوەیە هەموو توانای خۆمان لە پاڵەوانیەتییەكەدا پێشان بدەین بە تایبەت كە ئێمە ماوەیەكی زۆرە ئەو نازناوەمان نەبردووەتەوە.
هەروەها گوتی من لە باشترین وەرزی خۆمدام لە رووی گۆڵكردنەوە لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد، هیوادارم راهێنەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە شێوەی سەرەكی پشتم پێ ببەستێت تا بتوانم هاوكاریی تیپەكەم بكەم بۆ سەركەوتن چونكە ئەوە ئامانجی من و هەموو هاوڕێكانمە لە هەڵبژاردەكە كە بتوانین تا قۆناخەكانی كۆتایی بڕۆین.
Top