كرۆیڤ: كەس باشترین یاریزانی جیهان نییە

كرۆیڤ: كەس باشترین یاریزانی جیهان نییە
یۆهان كرۆیڤی ئەفسانەی پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا گوتی شتێك نییە بە ناوی باشترین یاریزانی جیهانەوە، چونكە هەر یاریزانێك لە شوێنێكی جیادا یاری دەكات.
كرۆیڤ لە لێدوانی بۆ رادیۆری ئیسپنی ئیسپانی گوتی لە وەرزشدا یاریزانی نایابی وەك میسی و كەسانی تر هەن، هەروەها چاڤی كە توانای ئەوەی هەیە ئاستی خێرایی یاری دیاری بكات، بەڵام ئەو لە میسی جیاوازترە.
هەروەها گوتی هەموو كەسێك لە تیپێكدا یاریزانە، بەڵام هێرشبەر لە گۆڵچی جیاوازە و ناتوانرێ بەراوردی نێوانیان بكرێت، زۆر قورسە بڕیار بدەین لەسەر ئەوەی كێ باشترین یاریزانی جیهانە.
لەبارەی ئەركە نوێیەكەی وەك راوێژكاری یانەی چیڤاز گوادالاخارای مەكسیكی و توانای سەركەوتنی لەو كارەدا، كرۆیڤ گوتی هەمیشە هانی خۆم دەدەم و كاتێك هەمووان دەڵێن كارەكە بە باشی بەڕێوەناچێت، من بە شێوەیەكی تر بیر دەكەمەوە، ئەم تیپە یانەی ئەیاكسی سەردەمی خۆمم بیر دەخاتەوە، لەگەڵ فێرگەی لاماسیای بەرشەلۆنە، هەر بۆیە ویستی زۆرم بۆ كاركردن لەگەڵ ئەو یانەیەدا هەیە.
Top