فێرگسۆن: بردنەوە لە ستی لە نازناوەكەمان نزیكدەكاتەوە

فێرگسۆن: بردنەوە لە ستی لە نازناوەكەمان نزیكدەكاتەوە
سێر ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی گوتی بردنەوەمان لە مانچستەر ستی لە 30ی ئەپرێلی داهاتوو لە نازناوەكەمان نزیكدەكاتەوە و جیا لەوەش ئەو راهێنەرە بردنەوەی یانەكەی لە یانەی تۆتنهام بە كلیكی بەدەستهێنانی نازناوی خولی ئینگلیزی دەزانێت.
مانچستەر یونایتدی هەڵگری نازناوی وەرزی پێشوو، كە ئێستا لە پلەی دووەمی ریزبەندی خولی ئینگلیزییە و هەفتەی داهاتوو رووبەڕووی یانەی تۆتنهام هۆتسپێر دەبێتەوە.
فێرگسۆن گوتی بردنەوەمان لە تۆتنهام بە تایبەت كە ئەو یانەیە لە یاری پێشوویدا بەرامبەر ئەرسناڵ دووچاری دۆڕانێكی گەورە هات 5-2 لە نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولەكەمان نزیكدەكاتەوە.
سێر گوتی ئاساییە بەلامەوە كاتێك لە كۆتایی مانگی چواردا دەچمە یاریگای مانچستەر ستی تەنیا 2 خاڵ لە دوایەوە بم، هەرچەندە بۆ من باشترە ئەوكات ژمارەی خاڵەكانی هەردوولامان یەكسان بێت، بەڵام خۆ گەر ئێمە لە پێش ئەوانەوە بین، ئەوە دەستكەوتێكی مەزن دەبێت.
فێرگسۆن گوتی بۆ هەفتەكانی داهاتوو پێویستیم بە هەموو یاریزانانی تیپەكەم دەبێت، چونكە لە ماوەی پێشوودا پێكانی یاریزانان كێشەی گەورەی بۆ دروست كردین و رووبەرووی فشاری زۆر بووینەوە، هیوادارم پێكان بەرۆكی یاریزانەكانم بەربدات.
Top