نادال: دەتوانم لە جۆكۆڤیج ببەمەوە
نادال گوتی لە هەر وەرزشێك و لە هەر كاتێكدا بێت دەتوانرێ لە جۆكۆڤیج ببرێتەوە.
نادال كە خۆی بۆ بەشداریكردن لە یەكەم پاڵەوانیەتیی ماستەرز ئامادە دەكات لە پاڵەوانیەتیی ئەندیانا وێڵز دوای دۆڕانی یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیی ئوسترالیای كراوە بەرامبەر جۆكۆڤیج گوتی پێم وایە توانای ئەوەم هەیە لە جۆكۆڤیج ببەمەوە، ئەو ئێستا بە باشترین شێوە یاری دەكات، بەڵام ئەو دوور نییە لە دۆڕان و یاریزانێكی پارێزراو نییە لە بەرامبەر دۆڕاندا، ئەویش هەردەم مەترسی دۆڕانی لەسەرە.
هەروەها گوتی پەیوەندییەكی باشم بەجەماوەری فەرەنسییەوە هەیە بە تایبەت ئەوانەی تۆپی زەردیان خۆشدەوێت، ئەوان پشتگیری منیان زۆر كردووە بۆ ئەوەی نازناوی پاڵەوانیەتییەكان بەدەست بێنم بە تایبەت پاڵەوانیەتیی كراوەی فەرەنسا. من هەمیشە شەیدای یاریكردنم لەسەر یاریگا خۆڵییەكان و ئەوە باشترین شوێنە بۆ بردنەوە و سەركەوتنەكانی من.