پۆیۆل: خۆمان بەدەستەوە نەداوە و تا كۆتایی شەڕ دەكەین

پۆیۆل: خۆمان بەدەستەوە نەداوە و تا كۆتایی شەڕ دەكەین
كارلس پۆیۆلی كاپتنی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دووپاتی كردەوە كە یانەكەی لە ركابەریكردن لەسەر بردنەوەی نازناوی وەرزی ئەمساڵی خولی ئیسپانی خۆی بەدەستەوە نەداوە و تا كۆتایی شەڕ لەسەر بردنەوەی ئەو نازناوە دەكات.
پۆیۆل لە لێدوانی بۆ رادیۆی كاتالۆنیا رادیۆ گوتی وێڕای دووركەوتنەوەی ریال مەدرید بە جیاوازی 10 خاڵ، بەڵام ئێمە خۆمان بەدەستەوە نەداوە.
هەروەها گوتی دەزانین جیاوازییەكە زۆرە و پڕكردنەوەی گرانە، بەڵام ئێمە تا كۆتایی شەڕ دەكەین و هەوڵ دەدەین هەموو ئەو یارییانەی لە لالیگادا ماومانە بیبەینەوە.
هەروەها گوتی هەموو هەفتەیەك هەوڵ دەدەین 3 خاڵی یارییەكانمان بەدەست بێنین.
لێدوانی پۆیۆل پێچەوانەی لێدوانی پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەكەیە كە پێشتر گوتبووی باوەڕناكەم ئەمساڵ بتوانین نازناوی خولی ئیسپانی ببەینەوە.
Top