ئەڵمانییەكان ئۆزێل بە باشترین یاریزانی ساڵی رابردوو دەزانن

ئەڵمانییەكان ئۆزێل بە باشترین یاریزانی ساڵی رابردوو دەزانن
مەسعوود ئۆزێلی ئەستێرەی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لەلایەن جەماوەری وەرزشیی ئەڵمانییەوە بە باشترین یاریزانی نێودەوڵەتی بۆ ساڵی رابردوو دەست نیشانكرا.
هارالد ستینگەری گوتەبێژی رەسمیی یەكێتیی تۆپی پێی ئەڵمانی ئاشكرای كرد هاندەرانی ئەڵمانیا یاریزانەكەی یانەی ریال مەدریدیان بە باشترین یاریزانی 2011 دەست نیشانكردووە.
دوای زانینی ئەو هەواڵە، ئۆزێل خۆشحاڵی بەو دەست نیشانكردنە دەربڕی و گوتی سوپاسی هەموو ئەوانە دەكەم كە ئەو متمانەیەیان بە من داوە.
بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەمە ئۆزێل بەر لە یاری نێوان هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و فەرەنسا ئەو خەڵاتە وەربگرێت.
ئۆزێل بە یەك لە سەركەوتووترین دەستەوارەكانی ریال مەدرید لە دوو ساڵ رابردوودا دادەنرێت و رۆڵی
گەورەی هەیە لە بەهێزكردنی هێڵی ناوەڕاستی ئەو یانەیەدا.
ئۆزێل بەرەگەز كوردی كوردستانی باكوورە و هەڵگری وڵاتینامەی ئەڵمانییە.
Top