بیرلسكۆنی: میلان باشترین شوێنە بۆ ڤان پێرسی

بیرلسكۆنی: میلان باشترین شوێنە بۆ ڤان پێرسی
سلڤیۆ بیرلسكۆنی سەرۆكی یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی یانەی میلان باشترین شوێنە بۆ رۆبن ڤان پێرسی هێرشبەری هۆڵەندی.
بیرلسكۆنی بۆ یەكەمجار ئاشكرای كرد كە یانەكەی بایەخ بە ڤان پێرسی هێرشبەری یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی دەدات.
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی یانەی میلان كڕینی ڤان پێرسی كاپتنی یانەی ئەرسناڵی كردووەتە یەكەمین ئامانجی خۆی لە بازاڕی گواستنەوەی یاریزانان لە وەرزی داهاتوودا.
رۆژنامەكە چاوپێكەوتنی لەگەڵ بیرلسكۆنی سەرۆكی یانەكەدا كردووە كە ئەو سەرۆكە بە پێكەنینەوە دەڵێ ئێمە پێشتر سەلماندوومانە كە یانەی میلان باشترین جێگایە بۆ درەوشانەوەی زیاتر و سەركەوتنی ئەو جۆرە یاریزانانە.
یانەی میلان پێشتر ئەستێرە هۆڵەندییەكانی وەك ڤان باستن و رۆد گۆلێت و ریكاردی بە جیهان ناساندووە.
بەپێی رۆژنامەكە میلان ئامانجیەتی هاوینی داهاتوو بە هەر نرخێك بووە ڤان پێرسی پەلكێشی ریزەكانی خۆی بكات.
Top